|
|||||||||||||||||
|
هه‌واڵ و چالاكیه‌كانی ناوه‌ند به‌رده‌وام له‌به‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا چالاكی نوێ بڵاو ده‌بێته‌وه به‌رنامه‌ی ژیانه‌وه‌ی ڕادیۆی یه‌كگرتوو له هه‌ڵه‌بجه به یارمه‌تی ناوه‌ندی مه‌وله‌وی هه‌ستا به سازدانی ئاهه‌نگێك بۆ به‌شداربوانی پڕۆژه‌ی "تاجی سونه‌ت" له 12 ی ڕه‌بیع اڵاول ی 1432 ی كۆچی‌دا ئه‌و ئاهه‌نگه له‌به‌شه‌كانی تری ماڵپه‌ڕدا به وێنه‌و ڤیدیۆ بڵاو ده‌بێته‌وه ناوه‌ند هه‌ستا به‌سازدانی هه‌واره گه‌شتێك له‌بۆ كۆمه‌ڵێك له قوتابیانی ناوه‌ند له ڕێكه‌وتی "20/04/2011" دا كه سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابیانه كچ بوون و تیایدا چه‌ندین بڕگه‌ی خه‌نده ئامێز‌و به‌سوود پێشكه‌ش كرا. وه قوتابیانیش له‌و به‌هاره گه‌شته‌یاندا هه‌موو هیوا خواست بوون گشت كاته‌كانی ته‌مه‌نیان هه‌روا دڵخۆش و كامه‌ران به‌رنه سه‌ر * قوتابی (سه‌نا تۆفیق حسن) كه یه‌كێكه له قوتابیه‌كانی نێو ناوه‌ندی مه‌وله‌وی له ساڵی 2009 وه ده‌ستی كرد به له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز وه له‌ماوه‌ی دوو ساڵ و نیودا هه‌موو قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر كرد وه هه‌روه‌ها له ڕۆژنامه‌كانی ئاینده‌و یه‌كگرتوو دا چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ دا ئه‌نجامدراوه به هیوای ئه‌وه‌یه كه له داهاتوودا بتوانێت چه‌ندین قوتابی بۆ خزمه‌تی قورئانی پیرۆز پێ بگه‌یه‌نێت... ڕێكه‌وتی 27 ی ڕه‌مه‌زان ناوه‌نـــــدی مه‌ولــــه‌وی هــــه‌ستا بــــــه پێــــــــدانـــــی بڕوانامـــــــه‌ی (جوان خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز) بۆ كۆمه‌ڵێك له خوشكانی قورئان خوێنی سه‌ر به ناوه‌ندی مه‌وله‌وی له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌و كۆڕه‌دا ناوه‌ندی مه‌وله‌وی خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌سه‌ر به‌شداربووه به‌ڕێزه‌كانی نێو ناوه‌نددا دابه‌شكرد له‌گه‌ڵ پێدانی بڕوانامه‌ی تایبه‌ت به جوان خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز پێیان. ناوه‌ندی مه‌وله‌وی له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بۆ جاری دووه‌م هه‌ڵده‌ستێت به سازدانی كۆڕێك بۆ به‌ڕێز : مامۆستا صباح كفری بانگخوازی ئیسلامی له ژێر ناونیشانی (ته‌وبه‌كردن له ڕوانگه‌ی قورئانی پیرۆزه‌وه) به‌رواری 27/7/2010
له‌درێژه‌ی كۆڕ‌و چالاكیه‌كانی ناوه‌ندی مه‌وله‌وی كردنه‌وه‌ی كۆڕێك بۆ به‌ڕێزمامۆستا سه‌ید أحمد عبدالوهاب له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له بینای هۆڵی ئازادی به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و چین و توێژه‌كانی تری ئه‌و شاره ئه‌م كۆڕه به‌ڕێوه‌چوو
|
||||||||||||||||
Designed by www.Muhamad.Host.Sk © 2010 |